بەغداد - INA
دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ ئەمڕۆ هەینی، بڕیاری راگرتنی ئەو چەتانەی دا كە پێیان دەوترێت خاوەنەكانی دۆز (أصحاب القچیە).
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ بڕیاری راگرتنی 65 تۆمەتباری ئەو باندەی داوە كە پێیان دەوترێت (خاوەنەكانی دۆز) بیرۆكەیەك بڵاودەكەنەوە كە دەبێتە هۆی ئاژاوە و پێشێلكردنی ئاسایشی كۆمەڵگا.
ئاشكراشیكرد: ئەم پرۆسەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدراوە وەك دەستەیەكی تایبەتمەند بۆ لێكۆڵینەوە.