بەغداد - INA
وەزارەتی ژینگە ئەمرۆ پێنجشەممە، ڕێككەوتنی عێراقی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند بۆ پشتیوانیكردنی پڕۆژە ژینگەییەكان لە وەزارەتەكاندا.
وەزارەتی ژینگە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ژینگە نزار ئامیدی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ تیمی بانكی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی بانكی نێودەوڵەتی لە عێراق بە سەرۆكایەتی ریچارد ئەبو نور لە واشنتۆن ئەنجامدا، بانكی نێودەوڵەتی ڕازیبوو كە پشتیوانی لە پرۆژە ژینگەییەكان بكات لە وەزارەتەكاندا.
ئاشكراشیكرد: ئەولەویەتی پشتیوانیكردنی پرۆژە ژینگەییەكان، بەتایبەتی لە كەرتی چارەسەری پاشەڕۆی رەق، و كشتوكاڵی مۆدێرن و بەردەوامبوونی وزە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە پڕۆژەكانی وزەی نوێبووەوە بەرەوپێش بچن و تیشك بخەینە سەر كێشەكانی ئاسایشی ئاو و ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی كۆمەڵگا.