بەغداد - INA
فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی 4 داواكراو كە لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی جۆراوجۆر داواكراون راگەیاند.
فەرماندەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی پۆلیسی دیوانیە/ بەشی پۆلیسی خاڵەكانی پشكنینی دەرەكی توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن دوای ئەوەی ناوی لە لیستی داواكراوەكاندا دۆزرایەوە و ناسنامەیەكی ساختەی پێبوو، هاوكات خاڵی پشكنینی نەسیج تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ناوی لە لیستی داواكراوەكاندا بوو بەهۆی كەیسێكی پەیوەندیدار بە بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە.
ئاشكراشیكرد: خاڵی پشكنینی شامیە سەرپێچیكارێكی دانیشتوانی پارێزگای نەجەفی ئەشەرەفیان دەستگیركرد ئۆتۆمبێلێكی لە جۆری سۆناتا پێبوە، لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتباری چوارەم و هەروەها ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی تۆمەتبارەكان گیراوەتەبەر.