بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری فایق زێدان ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ وەزیری دادی فەرەنسا ئێریك دیبون موریتی كۆبووەوە ، و سەردانی ئەنجومەنی نیشتمانی كرد و لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە فالیری ڕابو گفتوگۆیان كرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دادی فەرەنسا ئیریك دیبون موریتی كۆبووەوە و ئاماژەی بەوەشدا: هەردوولا تاوتوێی چۆنیەتی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتیان كردووە سەبارەت بە دەسەڵاتی دادوەری و یاسایی.
ئاشكراشیكرد: كۆبوونەوەكە لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا بوو بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای دادوەری بۆ پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.
ئەنجومەنەكە ئاماژەی بەوەشكرد: زێدان سەردانی ئەنجومەنی نیشتمانی فەڕەنسای كردو لەگەڵ فالیری ڕابو جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كۆبووەوە و ئاماژەی بەوەشكرد: تاوتوێی هەماهەنگی نێوان عێراق و فەڕەنسایان كردووە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا، بەتایبەتی یاسادانان.