دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: لە ٦ پارێزگار ٣٥ تۆمەتبار بە هەرەشە و ئیبتیزازكردن دەستگیركران

ئەمنی
  • 13-04-2023, 13:59
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی 35 تۆمەتباری وەرگرتنی پارە وهەرەشەكردن لە 6 پارێزگاری ڕاگەیاند.
    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە، "مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بەپێی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری، توانیویانە 35 تۆمەتبار دەستگیربكەن كە جۆرەها هەرەشە و ئیبتیزاز ز زەوتكردنیان لە دژی هاوڵاتیان ئەنجامداوە و لەگەڵ قوربانییەكان و موزایەدەیان لەگەڵدا كردووە بۆ بڕە پارەیەكی زۆر لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەی وێنە تایبەتەكانیان لە ڕێگەی سایتەكانی سۆشیال میدیاوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "دەستگیركردنەكان لە پارێزگاكانی (ئەنبار، دیالە، بابل، كەربەلا، واست، و كەركوك) ئەنجامدراون و لەسەر بنەمای ئەو سكاڵایانە بووە كە لەلایەن قوربانییەكانەوە پێشكەشكراون، و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە".
    جەختیشی كردەوە، "قسەی سەرجەم تۆمەتباران تۆمار كراوە و ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگرێتەبەر".