لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەڵاحەدین چوار ئەندامی تیرۆریستیی داعش دەستگیركران

ئەمنی
  • 13-04-2023, 13:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی ٤ تیرۆریستی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە "دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی پشتی بەو زانیارییە دروستانە بەستووە كە لە داتابەیسەكاندا ئاماژەی پێكراوە و بەپێی فەرمانی دادوەری، لەو ڕێگەیەوە توانیویەتی چوار تیرۆریستی داواكراو بەپێی ئەو زانیارییانە دەستگیربكرێت بەپێی مادەی 4 / تیرۆر لە پارێزگای سەڵاحەدین".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "تیرۆریستان دانیان بەوەدا ناوە كە لە ماوەی ساڵانی پێشوودا چەندین تاوانی تیرۆریستییان ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشكرد رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر".