نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران تەواوبوونی دامەزراندنی دامودەزگاكانی شارەوانی بۆ شارە نوێیەكان ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 13-04-2023, 13:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ، محەمەد شیاع سودانی، تەواوبوونی دامەزراندنی دامەزراوەی شارەوانی بۆ شارە نوێیەكان ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە " بەپشت بەستن بەراسپاردەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، و ئەوەی لەناو بەرنامەی ویزاریدا هاتووە سەبارەت بەچارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێ، و بەپشت بەستن بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (23052 لە ‌25 كانوون دووەم 2023)، دەربارەی راسپاردەكردنی پارێزگاكان بۆ ‌ئەنجامدانی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوادەكردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی و ئەشغالی گشتی بۆ بەردەوامبوون لەسەر دروستكردنی شارە نوێیەكان لەدەرەوەی دیزاینە سەرەكییەكانی شارەكانی ئێستا. دروستكردنی چەند شارەوانیەك بۆ شارە نوێیەكان تەواوكراوە و ئەم بابەتەش بۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەوانە كراوە بەمەبەستی تەواوكردنی رەزامەندییەكان و دەستپێكردنی دروستكردنی ژێرخانی پێویست. 

    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: " پرۆسەی گواستنەوەی موڵكیەتی زەویەكان لەوەزارەتی دارایی و كشتوكاڵ بۆ سەر میلاكی دەزگا شارەوانیە نوێیەكان دەستیپێكردووە، بەمەبەستی تەواوكردنی، ولەسەر راسپاردەی بەڕێز سەرۆك وەزیران، لیژنەیەكی تایبەتمەند لەهەر پارێزگایەك پێكهێنراوە بەمەبەستی چاودێریكردنی تەواوكردنی پرۆسەی ئامادەكردنی زەویەكان و دەستپێكردن ‌پلانی بیناسازی و جێبەجێكردنی ژێرخانی ئابووری. ".
    هەروەها لە راگەیندراوەكە ئاماژە بەوەش كراوە كە "پرۆسەی تەواوكردنی گواستنەوەی خاوەندارێتی زەوی لە وەزارەتەكانی دارایی و كشتوكاڵەوە بۆ دامودەزگا نوێیەكانی شارەوانی لە ئارادایە، بەمەبەستی پاشەكەوتكردنی هەوڵ و كورتكردنەوەی ڕێكارەكان، هەروەها بەگوێرەی ڕێنماییەكانی سەرۆكی حكومەت". ، وەك لیژنەی تایبەتمەند لە هەر پارێزگایەك پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون بۆ تەواوكردنی ئامادەكاری زەوی و دەستپێكردنی پلاندانانی شار و جێبەجێكردنی ژێرخانی." .
    لە 8ی تشرینی دووەمی 2022، سەرۆكی حكومەت جەختی لە گرنگی جێبەجێكردنی شارە خزمەتگوزارییە نوێیەكان كردەوە كە بە پێی مۆدێلێكی ئابوری و پابەندبوونەكانی نێوان حكومەت و هاوڵاتی ژێرخانی بەهرەمەندن، هەروەها تەنها دابەشكردنی پارچە زەوییەكان نەبێت كە خزمەتگوزارییان نییە و شارە شێواوەكان بەرهەمدەهێنن.