بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایەق زێدان ، سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریسی كرد، و تاوتوێی دۆسێكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سپیكردنەوەی پارەی كرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایەق زێدان و شاندی یاوەری ئەمڕۆ سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریسیان كرد، لەسەر پەراوێزی سەردانەكەی بۆ فەرەنسا”.
ئاماژەی بەوەشكرد، " فایەق زێدان لەگەڵ داواكاری گشتی، ڕێمی هێتز، و ژمارەیەك دادوەری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سپیكردنەوەی پارە كۆبووەوە، هەروەها كورتەیەك لەبارەی كۆریدۆرەكانی دادگاكەدا ئاگاداركرایەوە".