بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، فەرمانێكی دەركرد، لیوا محەمەد مەحمود جواد تمیمی وەك بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی دەستنیشانكرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێدراوە، تێیدا هاتووە، "وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، لیوامحەمەد مەحمود جەواد تمیمی، وەك بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی ، دیاری كرد لە جێگای لیوا تاریق ئیسماعیل، ، بەهۆی گەیشتنی بە تەمەنی یاسایی خانەنشینی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "شەمەری سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لیوا تاریق ئیسماعیل، كرد بۆ هەوڵ و كارەكانی لە ماوەی ساڵانی رابردودا".