وەزارەتی كارەبا نۆژەنكردنەوەی هێڵی گواستنەوەی كارەبای (واست - نوعمانییە) ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 13-04-2023, 12:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كارەبا نۆژەنكردنەوەی هێڵی گواستنەوەی كارەبای ((واست - نوعمانییە) ی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "بەپێی ڕێنماییەكانی وەزیری كارەبا، ئەندازیار زیاد عەلی فازڵ، كە بریتین لە تەواوكردنی هەموو ئامادەكارییە پێویستەكان بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ لوتكەی باری هاوینەی داهاتوو، كارمەندانی تۆڕی واست خەریكی نۆژەنكردنەوەی هێڵی گواستنەوەی كارەبان (واست - نوعمانییە ١٣٢ كیلۆڤۆڵت).
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم هێڵە گرنگی بە چارەسەركردنی بەشێكی زۆری گەردنی تەنگەكان دەدات لە ناوچەكانی نوعمانییە لە واست".