دەستەی كەشناسی: لەسەبی هەینەوە پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە

ناوخۆ
  • 13-04-2023, 12:51
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای دەكرد، لە سبەینێ هەینی دەستپێدەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارینی نەرم، و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست، لەكاتێكدا لە ناوچەكانی باكوور و باشوور كەمێك بەرز دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات".
    و ئاماژەی بەوەشكرد، "كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور، و لە بەشی باشووریش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو". 
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو خۆش دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا."