بەغداد - INA
وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: پڕۆژەیەكی درێژخایەن هەیە بۆ پیشەسازی دەرمانسازی لە عێراق و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ژمارەی ئەو دەرمانانەی كە لە عێراق بەرهەم دەهێنرێن لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بۆ 184 بەرهەم زیادیكردووە.
حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: دۆسیەی دەرمان كۆن و نوێیە و كەمی دەرمان كێشەیەكە بۆ ماوەی 30 ساڵە هەیە، و ئاماژەی بەوەشكرد: كارێكی هاوبەش هەیە لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و نوسینگەی سەرۆك وەزیران بە پشتیوانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ كاركردن وەك تیمێك لەگەڵ كۆمپانیای گشتی دەرمان بۆ دابینكردنی دەرمان.
حەسناوی ئاشكراشیكرد: گرێبەست هەیە كە بڕی 800 ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشكیەكان واژۆ دەكرێت و چاوەڕوانی پەسەندكردنی بودجە دەكرێت، بە مەبەستی دەستكردن بە پێدانی قەرز و دواتر هاوردەكردنی دەرمان و دابینكردنی بۆ دامەزراوە تەندروستییەكانمان، و رونیشیكردەوە: حكومەت كاردەكات بۆ ڕێگریكردن لە كەمی دەرمان لە ڕێگەی كڕینی ڕاستەوخۆ لە كارگە نیشتمانیەكان.
جەختیشیكردەوە: گرنگترین ڕێگا بۆ دابینكردنی دەرمان لە جیهاندا پیشەسازی نیشتمانییە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران و یەكێك لە پەسەندكراوەكانی سەرۆك وەزیران ئەوەیە كە پیشەسازی نیشتمانی ناوخۆیی بكەن.
وتیشی: ژمارەی دەرمانە بەرهەمهێنراوەكان لە عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 184 دەرمان لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە كاتێكدا پێشتر تەنها 132 بەرهەم هەبوو.