بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی كۆتایی بە پشووەكەی هێنا و بڕیاریدا ڕۆژی شەممەی داهاتوو بگەڕێتەوە سەر ئەركەكانی.
نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی بە پشووەكەی هێناوە و لە ڕۆژی شەممەوە دەست بە ئەركەكانی دەكاتەوە.
حەلبوسی مۆڵەتی ئاسایی خۆی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە ۳ی نیسان وەرگرت.