بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی تیرۆرستێكی داعش و چەتەیەكی ئەلیكترۆنی لە كەركوك و دەستبەسەراگرتنی كۆمپانیایەكی بەقاچاغبردنی دراوی بیانی لە بەغدا ڕاگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، توانیان تیرۆریستێكی داعش دەستگیربكەن كە زانیارەی دەربارەی بوون و جوڵەی هێزە ئەمنییەكان داوە بە داعش و خۆراكیشی بۆ گواستونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئۆپەراسیۆنەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی كۆماندۆی بارەگای پێشكەوتووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك و هێزی هێرشكردنی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك ئەنجامدراوە.
ئاشكراشیكرد: هێزەكان لە كەركوك كەسێكی تریان دەستگیركرد كە ئیبتزازی ئەلكترۆنی كردووە.
رونیشیكردەوە: هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای هەمان بەڕێوەبەرایەتی توانیویانە دەستبگرن بەسەر یەكێك لە كۆمپانیاكان و خاوەنی ئەو كۆمپانیایە دەستگیربكەن كە پرۆسەی گواستنەوەی دراوی بیانی بۆ دەرەوەو ناوخۆ و بە قاچاغبردنی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامداوە.