بەغداد - INA
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی داواكراوێكی بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لە حەویجە راگەیاند.
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەشی هەواڵگری سەر بە لیوای 61ی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و رۆژهەڵاتی دیجلە لە حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی تیرۆریستێكیان لە قەزای حەویجە دەستگیركرد.
ئاشكراشیكرد: هێزە هاوبەشەكە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا لە بەشی بەرپرسیارێتیدا توانی تیرۆریستەكە لە گوندی رومانە لە قەزای حەویجە دەستگیربكات، كە بەگوێرەی ماددەی 4 ی تیرۆر داواكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەری ئەنجامدراوە و ڕادەستی دادگای لێكۆڵینەوەی حەویجە كراوە.