سەرۆك وەزیران و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان جەخت لەسەر گرنگی خێراكردنی پەسەندكردنی بودجە دەكەنەوە

ناوخۆ
  • 12-04-2023, 18:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیان لەسەر گرنگی خێراكردنی پەسەندكردنی بودجە كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی و ئەندامانی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەئەنجوومەنی نوێنەران كۆبووەوە.
    راشیگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا جەخت لەهەماهەنگی و تەواوكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكار و تەشریعی و گرنگی پەلەكردن لەپەسەندكردنی بودجە كرا‌، لەپێناو ئاسانكردنی كارەكانی حكومەت و جێبەجێكردنی پلانەكانی بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی و كەمكردنەوەی هەژاری بەپێی ئەوەی كەلەهەر پێنچ كارە لەپێشینەكانی بەرنامەی وەزاریدا هاتووە، كەحكومەت كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی لەناو بەرنەماكەی خۆی. 
     هەروەها بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: كە لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر ‌بڕیارەكانی ئەم دواییەی حكومەت سەبارەت بەمیكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاساكانی تایبەت بەچینی كرێكارانی كەرتی تایبەت، وەكو یاسایی گەرەنتی كۆمەڵایەتی، و دەبێت ئەنجوومەنی خزمەتی فیدراڵی دەرفەتی كار بۆ بێكاران پەیدا بكات لەگەڵ ئەو قەرزانەی كەپێشكەش بەخاوەن پرۆژە بچووكەكان دەكرێن، وجەختیش كرا لەسەر پشتگیریكردنی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی، بەتایبەتی لەبواری خزمەتگوزاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.