هەولێر _INA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/4/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، به سەردانێکی فه‌رمی ده‌گاته ڕۆما.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندوە،له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سبه‌ی پێنجشه‌ممه سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له قەداسەتی پاپای ڤاتیكان و سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا و بەرپرسانی ئه‌و وڵاته کۆده‌بێته‌وه.
بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی بواره‌کانی هاریکاریی هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، بابه‌تی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپا و سه‌رۆک وه‌زیران مێلۆنی ده‌بێت.