بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان و وەفدێكی هاوڕێی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتنە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە هاوڕێیەتی وەفدێكی دادوەری و كارگێڕی گەیشتە پاریس.
ئاشكراشیكرد: ئەم سەردانە دەبێتە هۆی واژۆكردنی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن بۆ هەماهەنگی لە بواری ڕاهێنانی دادوەری لە نێوان پەیمانگای دادوەری عێراقی و قوتابخانەی نیشتمانی فەڕەنسا بۆ دادوەری، ئەوە جگە لە ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ پسپۆڕانی دادوەری فەرەنسی و دەزگاكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ئەو وەفدەی هاوڕێیەتی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكات پێكدێت لە جێگری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی كەرخ دادوەر جەبار حسێن و بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای دادوەری فاتن موحسین و بەڕێوەبەری گشتی بەشی كاروباری دارایی و بەڕێوەبردن، مونا عەبدولحسێن.