كۆچ كۆنترۆڵكردنی ئاگرێك لە كەمپی بزیبز لە ئەنبار رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 12-04-2023, 16:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ئاگرێك لەناو كەمپی بزیبز لە ئەنبار كۆنترۆڵكراوە.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئاگرێك لە دوو چادردا كەوتەوە لە كەمپی بزیبز لە عامرییەی فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كادرەكانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاوارەكان توانیان ئەو ئاگرە بكوژێنەوە كە بەهۆی كارەباوە كەوتەوە،و دەستبەجێ دوو چادری جێگرەوە دروستكران و یارمەتی بەسەر ئەوانەدا دابەشكراوە كە بەهۆی ئاگرەكەوە زیانیان بەركەوتووە و تیمەكانی وەزارەت لە كەمپەكەدان بۆ پشكنینی سەلامەتی ئاوارەكان.