كەركوك …دەستگیركردنی چوار تیرۆریستی مەترسیدار

ئەمنی
  • 12-04-2023, 15:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی چوار تیرۆریستی مەترسیداری ڕاگەیاند كە ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگری ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە، "دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی چوار تیرۆریست لە پارێزگای كەركوك دەستگیر بكەن".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو تیرۆریستانە كە یەكێكیان سێ تەقەمەنی گواستووەتەوە، ئەوی دیكەشیان بەشداری لە تاوانەكانی ڕفاندنی شۆفێری بارهەڵگرەكان لەسەر ڕێگای تكریت- كەركوك و كوشتنیان و بۆمبرێژكردنی تەرمی یەكێكیان چەند ساڵێك پێش ئێستا. سەبارەت بە ئەوانی تر، پشتگیری لۆجستییان پێشكەش بە ئەندامانی داعشی تیرۆریستی كرد"، ئاماژەیان بەوە كرد كە "رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر".