بانكی ڕەشید ڕێنمایی دەكات بۆ ڕاگرتنی لێبڕینی پێشینەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان

ئابوری
  • 12-04-2023, 15:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ڕەشید ڕێنمایی ڕاگرتنی لێبڕینی پێشینەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسانی كرد، ئەمەش بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی.
    بەیاننامەیەكی بانكی ڕەشید ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "بەپێی ڕێنماییەكانی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزی بڕیار دراوە لێبڕینی پێشینەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان ڕابگیرێت".