بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی لەگەڵ برایان نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری بانكی ناوەندی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا ڕایگەیاندووە، كە "عەلاق لە پەراوێزی كۆبوونەوە ساڵانەیەكانی دراوی نێودەوڵەتی لەگەڵ برایان نیلسۆن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كۆبووەوە".
و ڕوونیشیكردەوە، "هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ئاسانكاریكردنی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق كرد لە پرۆسەی گواستنەوەی داراییدا، هاوكات گەنجینەی ئەمەریكا نەرمی و ئامادەیی زۆری نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی بانكی ناوەندی عێراق لە هەوڵەكانیدا بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ئاڵوگۆڕەكەدا". وە پارێزگار دووپاتی كردەوە كە "لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕێككەوتووە بۆ چڕكردنەوەی پەیوەندی نێوان تیمە تەكنیكیەكانی هەردوو لایەن بۆ جێبەجێكردنی هەنگاوە ئاسانكارییەكان كە لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتنیان لەسەر كراوە، لە ماوەی كورتدا".