بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، شاندی عێراق كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكی ناوەندی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە، "كۆبوونەوەكانی شاندی عێراق لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، بە ئامادەبوونی پارێزگاری ئەمریكا و، شاندی عێراق كە پێكهاتبوو لە، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق عەلی موحسین عەلاق، وەزیری دارایی تەیف سامی، و شاندی تەكنیكی دەستیپێكرد
ئاماژەی بەوەشكرد، "باس لەوە كرا كە عێراق بەرەو ئەنجامدانی بەرنامەیەكی (بێ پارەپێدان) دەڕوات كە بریتییە لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی تەكنیكی و ڕاوێژكاری سندوقەكە بۆ ئەو چاكسازییە ئابوورییەی كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پەسەندكراوە لە گەیشتن بە سەقامگیری دارایی و دراوی".
ئاماژەی بەوەشكرد، "رێككەوتن لەسەر ئامادەكردنی ڕەشنووسی ڕێككەوتن لەسەر بەرنامەكە و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت".
عەلاق داوای لە سندوقەكە كرد "پشتیوانی پێشكەش بە بانكی ناوەندی عێراق بكات لە ڕێكارەكانیدا بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە نرخی ئاڵوگۆڕ بەگوێرەی پراكتیكە نێودەوڵەتییەكان، هەروەها ڕێككەوتنی عێراق لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠٠٨دا كە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندكرا".