پیشەسازی ڕوونكردنەوەی دا لەسەر بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ درۆستكردنی پڕۆژەی پترۆكیمیای نبراس

ناوخۆ
  • 12-04-2023, 13:57
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ڕوونكردەوە بۆ تەرخانكردنی پارچە زەوییەك بە بڕی 4500 دۆنم بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی پترۆكیمیایی نبراس.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پیشەسازی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا، لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو، پەسەندكردنی هەمواركردنەوەی بڕگەی دووەمی بڕیارنامەی ژمارە (٢٣٠٨٠)ی ئەنجومەنی وەزیران بۆساڵی 2023 بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی پارچە زەوی بۆ كۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەكانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕووبەری زەوییە دیاریكراوەكانیشی گواستەوە، بەپێی بەڵگەنامەی هاوپێچ بۆ نوسراوی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان، بە كۆی گشتی ڕووبەری (4500) دۆنم، بۆ وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان / كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازییە پترۆكیمیاییەكان.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "پاڵتە زەوییەكە بە تایبەتی بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی نبراس پترۆكیمیاوی تەرخان دەكرێت لەسەر بنەمای بڕگەكانی یاسای هەمواركراوی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی سندوقەكانی دەوڵەت (٢١ی ساڵی ٢٠١٣) و خەرجكردنی دەرماڵەی فرۆشتن بەپێی ئەو بڕگانە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی (٦ی ساڵی ٢٠١٩) وەك هەموار كراوە".