بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی (د.خ) سەرەخۆشی كرد.
سەرۆك وەزیران لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە تێیدا نووسوێتی: " لەیادی شەهیدكردنی عەلی بن ئەبی تالیب ئەمیری موسلمانان (س.خ) بەدڵێكی پر لەغەم و پەژارەوە پرسە وسەرەخۆشی ئاراستەی نەوەكانی گەلی عێراق و نەتەوەی ئیسلامی دەكەین".
و ئاماژەی بەوەشكرد، كە " لەرێبازەكەی بەها مەزنەكان وەردەگرین كەوەكو رووناكیە بۆ بەهاكانی دادپەوەری و حەق و یەكسانی. یادی وتە مرۆڤدۆستەكەی دەكەینەوە (( خەڵك دوو جۆرن، یان براتن لەئایین، یان وەكو تۆ ئەفرێنراون))، بۆ ئەوەی ببێتە بنامەیەك بۆ كارەكانی حكومەتەمان كەشەرەفی راسپاردەكردنمان بۆ خزمەتكردنی هەموو عێراقییەكان پێمان دراوە".