بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی لێکەوتەکانی تۆپبارانکردنی فڕۆکەخانەی سلێمانیان تاووتوێکرد.
ئەنجومەنی دادوەری باڵا لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان پێشوازیکردلەجێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوبادتاڵەبانی .
وتیشی کە لە میانەی دیدارەکەدا باس لە لێکەوتەکانی تۆپبارانکردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی کرا ، ڕێکارە یاساییەکانی بەدووداچونی کێشەکەش تاووتوێکرا.