سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران جەختیان لەسەر گرنگی خێراکردنی جێبەجێکردنی یاسای بودجە کردەوە

سیاسی
  • 11-04-2023, 21:17
  • +A -A

    بەغداد _INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران جەختیان لەسەر گرنگی خێراکردنی جێبەجێکردنی یاسای بودجە کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیەندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندوە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ بەڕێز عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار بەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک لەبەرپرسان کۆبووەوە.
    لەکۆبوونەوەکەدا رەوشی گشتی و دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ژینگەی و خزمەتگوزاریەکان باسکران، هەروەها ئاماژە بەپێویستی بەهێزکردنی لێکگەیشتنەکان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیەکانی هاووڵاتیان دا، کۆبوونەوەکە جەختی لەگرنگی پەلەکردن لەپەسەندکردنی یاسایی بودجە گشتی کردەوە، بۆ دابینکردنی شایستە نیشتیمانیەکان و ئاسانکردنی جێبەجێکردنی ڕێکارە خزمەتگوزاریەکان وبەرنامەی حکومەت.