بەغداد/ INA
جێگری سەرۆکی پەرلەمان شاخوان عەبدوڵا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پرسەی خۆی ئاڕاستەکرد لە یادی شەهیدبوونی ئیمام علی کوڕی ئەبوتاڵیب سەلامی خودای لێبت، داواشی کردکە وانەلەقوربانیدان و لێبووردەیی و پێکەوەژیان فێربین.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی
شاخوان عەبدوڵا ئەمڕۆ بروسکەیەکی پرسەنامەی ئاڕاستەی گەلی عێڕاق و ئوممەتی
ئیسلامی و مەڕجەعەباڵاکان کرد بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی سەلامی خودای لێبێت، وەک بیرهێنانەوەیەک بۆ بەهائاسمانیەکان وئەو بنەمایانەی کە ئیمام عەلی لەژیانیدا بەرجەستەی کردن لە ئازایەتی وبەخشین و بەرگریکردن لە ڕاستی.
هەروەها شاخوان داوای کرد کە وانە لە بەهاکانی قوربانیدان و لبووردەیی و قبووڵکردنی یەکدی و پارزگریکردن لە مافی پێکهاتەکانی گەل وەربگرین بەگوێرەی دەستوور، وەکۆڵەکەکانی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەوڵاتدا بچەسپێنین.