به‌غدا-INA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پانزده‌هه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن سازكر.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه وراگه‌یاند" محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی پانزده‌هه‌م دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد. وتێدا ره‌وشی گشتی وڵات و ئه‌و بابه‌ت وپرسانه‌ی له‌وچوارچێوه‌ی كاره‌له‌پێشیه‌نه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ته له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه تاوتووێكران و چه‌ندین بڕیاریش ده‌ركران.
راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری ئابووری سه‌باره‌ت به‌كێشی گرانی بارهه‌ڵگره‌كان و زیانه زۆره‌كانی بۆ رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی گشتی و گرنگی زه‌بتكردنی كێشه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان گفتوگۆكرا.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كاركردن به‌بڕیاری (214ی ساڵی 2020) ئه‌نجوومه‌ن و به‌بڕیاری ( 463ی ساڵی 2021) ته‌كیدكراوه، كه‌ده‌بێ هه‌ر بارهه‌ڵگرێك پێگیری به‌و كێشه‌ی بكات كه‌رێگه‌پێدراوه و هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له باری زیاده ده‌بێ به‌تاڵ بكرێت و سزایه‌ك له‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌ش بسه‌پێندرێت، به‌پشت به‌ستن به‌یاسایی رێگا گشتییه‌كانی ژماره (35ی ساڵی 2002).
وه‌كو گونجاوبوون له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی نیشته‌جێبوون وبه‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئابووری وڵات گونجاو بێت، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ به‌شداریكردنی سندووقی نیشته‌جێبوونی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی مه‌زنتر له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیشته‌جێبوون، له‌چوار چێوه‌ی پلانه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه‌حكومه‌ت په‌یره‌وی ده‌كات، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر زیادكردنی بڕی پێشینه‌كان و كاتی دانه‌وه‌یان له‌سندووقی نیشته‌جێبوونی عێراقی و هه‌مواركردنی به‌م شێوه‌یه:
1ـ زیادكردنی بڕی پێشینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته (60) ملیون دینار له‌سه‌نته‌ری به‌غدایی پایته‌خت وقه‌زا وناحیه‌كانی و له‌سه‌رنته‌ری پارێزگه‌كان و قه‌زا و ناحیه‌كانیان، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی یاسایی سندووق، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێژه‌ی دیاریكراو بۆساڵانی خانه‌نیشن و ئه‌م بڕیاره له‌رێكه‌وتی ده‌رچوونی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌كو هاندان و خه‌ڵاتكردنی هاووڵاتیان ئه‌وانه‌ی پشتگیری هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پێدانی پله‌ی كه‌سه‌یه‌تی زیاتر بۆ دامه‌زراندنیان له‌وپلانانه‌ی كه‌له‌ئه‌نجامی ره‌شكردنه‌وه یان نوێ دروست ده‌بن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌پارچه زه‌وی ده‌به‌خشن بۆ دروستكردنی قوتابخانه و پرۆژه‌كانی پلانی وه‌به‌رهێنان، وه‌كو هاندانێك بۆیان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تی گشتی فیدراڵی جێبه‌جێی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كات به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی.
له‌چوار چێوه‌ی به‌رده‌وامیدان به‌جێبه‌جێكردنی كاره‌له‌پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ندكردن وئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌خۆی ده‌گرێت:
1ـ ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تی فیدراڵی رێنمایه‌كانی بنه‌ماكانی داتاكان له‌وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی/ فه‌رمانگه‌ی كار و راهێنانی پیشه‌یی تایبه‌ت، بێكاره‌كان كه‌ژماره‌یان (1,589,556) كه‌سه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئه‌م بنه‌مایانه هه‌ڵگرانی بروانامه جیاوازه‌كان به‌جیاوازی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بێ بروانامه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنیان و ئاماده‌كردنی ده‌رفه‌تی كار بۆیان به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و باشتركردنی ره‌وشی ئابووری و باریبژێویان.
2ـ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتیمانی بۆ وشیاركردنه‌وه و ئاگاداكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی یاسایی خانه‌نیشن و گه‌ره‌نتی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران، كه‌چینێكی لاوان به‌ئامانج ده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رفه‌تی كاری شایسته بۆیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی به‌رو وه‌زیفه‌كانی حكومه‌ت.
3ـ زیادكردنی رۆڵی باخچه‌ی ساوایان له‌پێناو به‌شداریكردنی ئافره‌تان له‌بازاری كاركردن كه‌ده‌گاته (10,6%)، به‌پشت به‌ستن به‌یاسایی كاركردن، به‌دروستكردنی باخچه‌ی ساوایان له‌وپرۆژانه‌ی كه‌ئافره‌تان تێدا كارده‌كه‌ن ودیاركردنی قه‌رده‌كان كه‌ته‌نها بۆ ئه‌م مه‌به‌ست بدرێن.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڕی پێنچ سه‌د هه‌زار دۆلار به‌ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی بدات بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌زگای پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی (IFC) واژۆ بكات، به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا وئاماده‌كردنی. گرێبه‌ست به‌ده‌ر ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌زگا له‌رێنمایه‌كانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت ژماره ( 2 ی ساڵی 2014 ).
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر تاوتووێكردنی بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه دا:
یه‌كه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی ئه‌ندامبوونی عێراق له‌سیسته‌می سه‌ره‌كی ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌سپه‌كان كه‌له 16ی شوباتی رابردوو ده‌ستی به‌جێبه‌جێكردنی كردووه و ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی بۆی كردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كراووه، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی ده‌ستوور.
دووه‌م/ پشتگیریكردنی پێشنیاری یاسایی هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسایی مانه‌وه‌ی بیانیه‌كانی ژماره (76ی ساڵی 2017) له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی رای سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌به‌پێی یاداشته یاساییه‌كانیان تۆماركراون.
سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی هه‌مواركراوی یاسایی گه‌ره‌نتیكردنی به‌رپرسیاری كه‌سایه‌تی بۆ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره (47ی ساڵی 1990)، كه‌ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی بۆی كردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی رای وه‌زاره‌تی دارایی و سكرتاریه‌تی گشتی له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌به‌پێی یاداشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی دیاریكراوه.
چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی كۆمپانیای فوراتی گشتی بۆ پیشه‌سازیه كیمیاویه‌كان و مادده كوژه‌كه‌كان بۆ ( كۆمپانیای فوراتی گشتی بۆ پیشه‌سازی كیمیاویه‌كان) به‌پشت به‌ستن به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی كارگێری كۆمپانیه‌كه و حوكمه‌كانی یاسایی كۆمپانیه گشتییه‌كانی ژماره (22ی ساڵی 1997) هه‌مواركراو.
پێنچه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی دووه‌م له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (23080 ساڵی 2023) بۆ ئه‌وه‌ی وا لێبێت:
• گواستنه‌وه‌ی موڵكیه‌تی ئه‌و زه‌ویانه‌ی دیاریكراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای گشتی ده‌ربه‌نده‌كانی عێراقه‌وه و گواستنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانی دیاركراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، به‌پێی نه‌خشه‌ی هاوپێچی نووسراوی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان وكه‌رووبه‌ری هه‌موو زه‌ویه‌كان ده‌گاته (4500) دونم، بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان/ كۆمپانیایی گشتی پیشه‌سازی پترۆكیمیاویه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ته‌رخانكردنیان بۆ پرۆژه‌ی نه‌براسی پترۆكیمیاویه‌كان، به‌پشت به‌سه‌تن به‌حوكمه‌كانی یاسایی فرۆتن و به‌ركرێدانی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت (21ی ساڵی 2013)ی هه‌مواركراو، و ته‌واوكردنی كرێی فرۆتنیش به‌پێی یاسایی كارگێری دارایی فیدراڵی (6ی ساڵی 2019)ی هه‌مواركراو.