بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پیرۆزبایی لە ئەحمەد نەواف ئەحمەد سەباح کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆک وەزیرانی کوێت.
سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوێت شێخ نەواف ئەحمەد سەباح ئەنجامدا .
هەروەها وتی لەمیانەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا پیرۆزبایی لێ کرد بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و بوونی بەسەرۆک وەزیران وهیوای پێشکەوتنیشی بۆ گەلی کوێت خواست.
لەلایەن خۆیەوە سەباح ڕێزوسوپاسی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێڕاق کرد و هیوای خواست کە گەلی عێڕاق خۆشگوزەران بن.