بەغداد/ INA
دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی ڕایگەیاند کە بڕیاری زیندانی بۆ فەرمانبەرێکی دەستپاکی دەرکردووە کە خۆی وەک بەرپرسێکی دەستپاکی نیشاندابوو.
دەستپاکی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەسپاکی ڕایگەیاند کە دادگای تاوانەکانی گەندەڵی بڕیاری زیندانیکردنی دووساڵی بۆ فەرمانبەرێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرکردووە کە خۆی وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستپاکی نیشانداوە و پەیوەندی لەگەڵ ڕاگەیاندنکار حیدر حەمدانیدا
هەبووە ئەویش بۆ ئاشکراکردنی ئەولایەنانەی کە دۆسیەکانی گەندەڵی لەوەزارتێکدا دەدەن بە دەستپاکی .
وتیشی کە دادگاوپاش شارەزابوون لە بەڵگەکان ولە پەڕاوەکانی لێکۆڵینەوە کەمتەرخەمی تۆمەتبارەکەی سەلماند بۆیە بەپێی مادەی 160 ی ساڵی 1983 سەرکۆنەی کرد.
هەروەها دەستپاکی داوای لەهاوڵاتیان کرد کە هەواڵی ئەمجۆرە فێڵانە بەدەستپاکی بگەیەنن.