بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەلە سەر پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە کۆمەڵەی پەیوەندی عێڕاقی بانکە ئیسلامیەکان، لەسەرەتادا بەبۆنەی دامەزراندنیانەوە پیرۆزبایی لێیان کرد.
هەروەها سەرۆک کۆمار جەختی کردەوەلە گرنگی پاڕەپێدانی مامەڵە بانکیەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکردنی ڕێکارەکانی بانک کە پەیوەندیان هەیە بە وەبەرهێنان ، پێداگریشی کرد لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت کەپێویستە بوژانەوەی بۆ بکرێت و ئاستی بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی پێبەرزبکرێتەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی شاندەکە چالاکیەکانی کۆمەڵەکەیان خستەڕوو و ڕوونیان کردەوەکە پشت بە بنەمای ئیسلامی دەبەستێت، بەڵام بانکە ئیسلامیەکان تاکو ساڵی 2015کێشەی بۆشایی یاساییان هەبووە.
هەروەها جەختیان کردەوەسەرئەوەی کە بانکە ناحکومیەکان پشتگیری دەکەن لە سەقامگیرکردنی نرخی دینار لەبازاڕەکاندا.