سەرۆک کۆمار پێداگری دەکات لەسەر گەشەپێدانی بازاڕی ناوخۆ

سیاسی
  • 11-04-2023, 14:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێداگریکرد لەسەر گرنگی کارکردن بۆ گەشەدان بە جووڵەی بازاڕی ناوخۆ.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە نەقیبی ئەکادیمیەکان مهند عبالحسن هلال وشاندی یاوەری.
    وتیشی لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەگرنگی ڕۆڵی سەندیکاوڕێکخراوەکان کرا لەپێشخستنی زانستی.
    سەرۆک کۆمار جەختی کردەوەسەر گرنگی بەشداری دەستەبژێری ئەکادیمیەکان لە بواری گەشەپێداندا، ئاماژەشی بەوەکرد کە پێویستە 
    گەشە بە بازاڕی ناوخۆ بکرێت و گرنگی بەدەزگاکانی توێژینەوە بدرێت .
    ئامادەبووانیش گوزارشتیان لە ڕێزو پێزانینی خۆیان کرد و ڕۆڵی سەرۆک کۆماریان بەرزنرخاند وجەختیان کردەوەسەر مکووڕبوونیان لە پلاندانانی ئایندەیی بەشێوەیەک کە خزمەت بە دام ودەزگاکانی دەوڵەت بکات و گەشەیان پێبدات.