بەغداد/ INA
پارێزگای کەربەلا و نەجەف و موسەنناومیسان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بۆ سبەی پشووی فەمیان ڕاگەیاند ئەویش بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی سەلامی خودای لێبێت.
پارێزگاری کەربەلا نسەیف جاسم لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی سەلامی خودای لێبێت گەرمترین پرسە پێشکەش دەکەم بەخاونەی چەرخی زەمانە و مەڕجەعە باڵاکانمان و سەرجەم جیهانی ئیسلامی و گەلی عێڕاقی ولەخودا داواکارین بەردەواممان بکات لەسەر بەرنامەی ئیمامە پاکژەکانمان سەلامی خودایان لێبێت، هەروەها پارێزگاری کەربەلا ڕایگەیاند کە سبەی پشووی فەرمی دەبێت لە کەربەلاوتەنها فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزاریەکان نەبێت.
هەروەها بەم بۆنەیەوە پارێزگاکانی نەجەف ومیسان و موسەنناش بۆ سبەی ڕۆژی چوارشەم پشووی فەرمیان ڕاگەیاند .