بەغداد/ INA
بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆکاروباری ستڕاتیژیەتی سیاسی هشام عەلەوی و بریکاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا تیب سەبری ئەردیل ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باسیان لە ئاسانکردنی ڕێکارەکانی ڤیزەو پتەوکردنی هاوکاری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرکرد.
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هشام علوی چاوی کەوت بە بریکاری وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ئەنقەڕە بەئامادەبوونی باڵیۆزی عێڕاق ماجد اللجماوی وسەرۆکی فەرمانگەی کونسوڵگەری احمد ئەمین و سەرۆکی فەرمانگەی وڵاتانی دراوسێ محمد سلمان.
بریکاری وەزارەت علوی جەختی کردەوەسەر پەیوەندیەکانی هەردوولاو ڕوونیشی کردەوەکە حکومەتی نوێ مکووڕە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت تورکیا.
ئاماژەشی بەوەکردکە عێڕاقەکان کە نیشتەجێی تورکیان بەرەوڕووی هەندێک کێشە دەبنەوە، داواشی کرد لەتورکیا کە ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا و مۆڵەتی نیشتەجێبوون ئاسانتر بکات .
لەلایەن خۆیەوە بریکاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە سیاسەتی تورکیا ئەوەیە کە پشتگیری عێڕاق بکات لە زۆربەی بوارەکاندا و هاوکاری بکات لە ئاوەدانکرنەوەو گەشەپێدانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار.