عەللاق : کۆمپانیایەکی جیهانی خوازیارە پەڕە بە سەنتەرەکانی زانیاری بدات لەعێڕاقدا

ئابوری
  • 11-04-2023, 13:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    پارێزگاری بانکی ناوەندیعلی محسن اسماعیل ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ئارۆن بوینت ئایکونیک خوازیارە بەرهەمهێنان بکات و ئابووری عێڕاق بکاتە ئابووریەکی نمرەیی.
    بەیاننامەی بانکی ناوەندی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پارێزگاری بانکی ناوەندی چاوی کەوت بە شاندێکی کۆمپانیای ئایڕۆن بۆینت کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی زانیاری لەجیهاندا و لە 26 بازاڕی ئەمریکادا کاردەکات کە خاوەنی سەنتەرەکانی زانیاریە لە کۆمپانیاکانی ئەبڵ و مایکروسوفت و گوگڵ و ئەمازۆن .
    هەروەها عەللاق ئاماژەی بەوەکرد کە کۆمپانیاکە خوازیارە ئاڕاستەکانی گەشەی جیهانی لەسەنتەرەکانی زانیاری پێشکەش بکات کە بەهاکەی دەگاتە 720 ملیار دۆلار.
    ڕوونیشی کردەوەکە کۆمپانیاکە دەیەوێت وەبەرهێنان لە سەنتەرەکانی زانیاری وەبەرهێنان بکات .