عامری و قوباد تاڵەبانی باس لە دەستدرێژیە دەرەکیەکان دەکەن

سیاسی
  • 11-04-2023, 10:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەکەن.
    نووسینگەی عامری لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی عامری لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری ، لەدیدارێکدا باسیان لە پێشهاتەکان کرد بەتایبەتی پەیوەندیەکانی نێوان بەغداد و هەرێم .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لە دیدارەکەدا باس لە ڕەوشی ئەمنی و دەستدرێژیەکەی ئەمدواییەکرا بۆسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ، هەردوولاش جەختیان کردەوەلەسەر بەردەوامبوونی کۆششەکان بۆ پشتگیری لە بەرنامەی حکومی بەئامانجی بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێڕاق.