مەندەلاوی جەخت دەکاتەوە لە سەر کەرتی تایبەت لە بودجەدا

سیاسی
  • 11-04-2023, 10:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان مەحسن مەندەلاوی جەختی کردەوە لەسەر کەرتی تایبەت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا.
    نووسینگەی مەندەلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەحسن مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجەی کرد.
    مەندەلاوی لەکۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە لەسەر پشتگیری لە سیاسەتی حکومەت بۆ چالاککردنی کەرتی تایبەت و لێخۆشبوون لەباج، هەروەها داوای کرد کە تێڕوانینێکی ڕوون هەبێت بۆ گرێبەست و دامەزراندن لە کەرتی گشتی حکومی بەشێوەیەک لەگەڵ بارستایی بودجەدا بگونجێت، و پڕۆژەکە بەزووترین کات بڕاستێنرێت و لەگەڵ بەرنامەو ستڕاتیژیەتی حکومیدا بگونجێت.