كۆمەڵەی بانكەكان: دەستپێشخەرییەكی تەمكین بەردەوامە بۆ پشتگیریكردنی پڕۆژەكان لە پارێزگاكان

ئابوری
  • 10-04-2023, 22:09
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ دووشەممە كۆمەڵەی بانكە ئەهلیەكانی عێراق دووپاتی كردەوە كە دەستپێشخەریی تەمكین بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكان لە پارێزگاكان، هاوكات ئاماژەیە بۆ ئەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاڵپشتە بۆ بوژاندنەوەی دڵی پایتەخت و ناوەندە مێژووییەكەی.
    بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمەڵەكە عەلی تاریق مستاف،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستپێشخەریی بەردەوامە، هەفتەی ڕابردووش پاڵپشتی ڕاستەوخۆ لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە هەبوو بۆ زیندووكردنەوەی دڵی پایتەخت بەغدا و ناوەندە مێژووییەكەی كە لە قشلە تا كۆشكی والی و دەوروبەری درێژدەبێتەوە و جگە لە شەقامی ڕەشید و شەقامی بەرامبەر مۆزەخانەی بەغدادی و قوتابخانەی موستەنسڕییە.
      ئاماژەی بەوەشكرد: كاركردن لەسەر ئەم پڕۆژانە لە مانگی ئایاری داهاتوو دەستپێدەكات و بە 4 قۆناغ دەبێت، چونكە یەكێكە لە گەورەترین پڕۆژەكان كە سندوقی تەمكین ئەنجامی دەدات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەستپێشخەریی تەمكین لە ئێستادا لە نەجەف كاردەكات بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامی زەین عابیدین و سێ بینای دیكە وەك مۆدێل، و هیوادارە لە هەفتەكانی داهاتوودا كارەكان تەواوببن.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دەستپێشخەریی تەمكین پلانی كاركردنی لە پارێزگاكانی كەركوك و هەولێر و موسڵ هەیە، هەروەها فراوانكردنێك هەیە بۆ ئەوەی هەموو پارێزگارەكان لە دەستپێشخەرییەكەدا بگرێتەوە.