بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، هاتنی 30 كیلۆ مادەی هۆشبەری بۆ ناو پارێزگای بەسڕە پووچەڵ كردووەتەوە.
ئاژانسەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانیدا دژی بازرگان و قاچاخچییەكانی مادەی هۆشبەر و سەركوتكردنیان، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەسڕە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان توانیان دەست بەسەر بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەردا بگرن، لەوانە (20) كیلۆگرام كریستاڵ و (10) كیلۆگرام حەشیش.
ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەكە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری و لەئەنجامی بەدواداچوونی مەیدانیدا بووە لە كاتی هەوڵی بازرگانانی بە دوو ئۆتۆمبێل كە ماددە هۆشبەرەكان باركردبوو هەوڵی بۆ چوونە ژوورەوە و دابەشكردنیان لە پارێزگا دەدا ،مەفرەزەیەك لەگەڵیاندا رووبەڕووبوونەوە و وای لێكردن ئەو ماددە هۆشبەرانە بەجێبهێڵن و لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی تەقەكردندا هەڵبێن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەپێی یاسا.