سەرۆك وەزیران پەرۆشی خۆی بۆ پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمان دووپات دەكاتەوە بەمەبەستی یەكخستنی كارەكان

سیاسی
  • 10-04-2023, 21:52
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەرۆشی خۆی بۆ پەیوەندیكردن و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمان دووپاتكردەوە بەمەبەستی یەكخستنی كارەكان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران كرد و لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت لە بواری چاكسازی ئابووری و پاڵپشتی كەرت وكەرتی تایبەت و پێشخستنی واقیعەكەی لە كەرتەكانی پیشەسازی، كشتوكاڵ، بازرگانی، و باقی كەرتەكان ، كە بەشدار دەبێت لە چارەسەركردنی زۆرێك لە كێشە كەڵەكەبووەكان، كە لە پێش هەموویانەوە بێكارییە كرا.
    بەپێی بەیاننامەكە سودانی دووپاتی كردەوە پەرۆشی خۆی بۆ پەیوەندیكردن و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمان، بەمەبەستی یەكخستنی كارەكان، لەڕێگەی پەسەندكردنی ئەو یاسایانەی كە بەشدارن لە دابینكردنی ئاسانكاریی پێویست لە قۆناغی ئێستا، بە ئامانجی پەرەپێدانی ئابووری، بەشێوەیەكی لەگەڵ پلانەكانی حكومەت كە لە مەنهەجی حكومەتدا جێگیركراون.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی دووپاتكردنەوەی گرنگی بودجەی سێ قۆڵی بوو كە لەلایەن حكومەتەوە پێشكەشكرا بۆ بەدیهێنانی چاكسازیی پێویست لە كەرتە جیاوازەكاندا و جێبەجێكردنی پلانی گەشەپێدان لە بوارە گرنگەكاندا.