بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی دوو فەرمانی بانگهێشتكردنی دژی دوو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی (ئێستا و پێشوو) بە بیانووی زیانگەیاندن بە پارە و بەرژەوەندییەكانی وەزارەت بە ئەنقەست ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای تاوانەكانی دژە گەندەڵی ناوەندی بڕیاریدا بە هێنانی بەڕێوەبەری گشتی بەشی سندوقی پاڵپشتی هەناردەكردن لە وەزارەتی بازرگانی كە لە ئێستادا سەر بە كۆمپانیای گشتی بازرگانی كەرەستەی بیناسازییە، بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی لە ڕێگەی كردنەوەی ئەژمێری ئێستا لە بانكی تایبەت و دانانی پارەی تێدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەری گشتی سندوقەكە بڕی كۆكردنەوەی بڕی (69,000,000,000) ملیار دیناری لە بانكی نیشتمانی داناوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و بەرزەفتەكانە، هەرچەندە وەزارەتی بازرگانی هەژماری حكومی لە بانكی ڕەشید هەیە"..
فەرمانگەكەروونیكردەوە : دادوەری هەمان دادگا بڕیاری بانگهێشتكردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە دەركردووە، بەهۆی كردنەوەی هەژماری ئێستای لە هەمان بانك، و دانانی بڕی (60,000,000,000) ملیار دیناری تێدا بە پێشێلكردنی ڕوونی بەرزەفت و ڕێنماییەكان.