مەندەلاوی: ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەشنووسی یاسای كارتی سووری پەسەند كرد

سیاسی
  • 10-04-2023, 21:49
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران محسین مەندەلاوی ڕایگەیاند كە لیژنەكانی پەرلەمان (شەهیدان، قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، مافی مرۆڤ، و یاسایی) ڕەشنووسی یاسایەكیان پەسەند كردووە كە دادپەروەری بۆ خاوەن كارتی سوور دابین دەكات ، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە نادادپەروەرەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش هەڵوەشاوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاند: مەندەلاوی ئەمڕۆ لە نووسینگەكەی پێشوازی لە نوێنەرانی توێژی خاوەن كارتی سوور كرد.
    مەندەلاوی، بەگوێرەی بەیاننامەكە ڕایگەیاندووە : ئەنجوومەنی نوێنەران پەرۆشی چارەسەری ئەو كێشانە بكات كە ڕووبەڕووی ئەم توێژە گەورەیە دەبێتەوە، هەروەها قەرەبووی ئەو زیانانەیان بكاتەوە كە لە ئەنجامی دژایەتیكردنیان لەگەڵ سیاسەتەكانی ڕژێمی گۆڕدا تووشی بوون.
    ناوبراو ئاڕاستەی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كرد كە پەلە بكەن لە تەواوكردنی هەنگاوەكان بۆ چاككردنەوەی ئەم بەشەی كاریگەری سیاسەتەكانی ڕژێمی لەناوچوو، بە شێوەیەك كە ژیانێكی شایستەیان بۆ مسۆگەر بكات.
      مەندەلاوی داوای كرد گرنگییەكی زۆر بە دۆسیەكەیان بدەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە سەختەی كە لەو سەردەمە تاریكەدا بەسەریان هاتووە.