كەربەلای پیرۆز - INA- عەباس رەحیمی
ئەمڕۆ دووشەممە نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە شاری پیرۆزی كەربەلا تۆماركردنی بیست حاڵەتی تای خوێنبەربوون لەنێو هاووڵاتییانی پارێزگاكەدا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە كەربەلای پیرۆز ویسام جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی مەترسیدارە كە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی جۆرێكی قراد كە پێی دەوترێت هیلومتێك خەزنێكە بۆ ئەو ڤایرۆسەی كە دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشییە.
جابری ئاماژەی بەوەشكرد : نەخۆشی تای خوێنبەربوون بۆ یەكەمجار لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا لە عێراق تۆماركرا، لەو كاتەوە هیچ حاڵەتێكی دیكە تۆمار نەكراوە، بەڵام لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا دەستیكرد بە بڵاوبوونەوە، بەتایبەتی لە باشوور عێراق و لەوێشەوە بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باكوور بە گواستنەوەی ئاژەڵ.
جەختیشی لەوە كردەوە كە كەربەلای پیرۆز بیست حاڵەتی تای خوێنبەربوونی تۆماركردووە، كە زۆربەیان ئەو كەسانە بوون كە لە پارێزگاكانی دراوسێوە دەهاتن بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكان كە تایبەتمەندن بە پارێزگای كەربەلا، ئەمە جگە لە بوونی ستافی پزیشكی پسپۆڕ لەم بوارەدا.
ڕوونیشیكردەوە : تووشبوون بەم نەخۆشییە زیاتر لەلایەن قەسابەكانەوە تۆماركراون كە مامەڵە لەگەڵ خوێنی ئاژەڵدا دەكەن و پابەند نین بە ڕێكارەكانی سەلامەتی، جگە لە بەخێوكردنی ئاژەڵ و سەربڕینیان لە ماڵەوە و ئاماژەشی بەوەدا كە یەكێك گیان لەدەستدان بۆ یەكێكیان ڕوویداوە و بەخێوكەرانی ناو پارێزگاكە.
جابری داوای لە قەساب و بەخێوكەران كرد كە ئاژەڵ لە كوشتارگە فەرمییەكان سەرببڕن، پابەندبن بە ڕێكارەكانی سەلامەتی لەكاتی سەربڕین لە دەرەوەی كوشتارگەكان، هەروەها دووربكەونەوە لە بەخێوكردنی ئاژەڵ و سەگ لە ماڵەكاندا، بەو پێیەی ئەوان هەڵگری سەرەكی ئەم نەخۆشییەن هاوڵاتیان گۆشت لەو شوێنانە نەكڕن كە تایبەتمەند نین و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكانەوە پەسەند نەكراون.