سەرۆك وەزیران جەخت لە گرنگی گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتیانە لە ئۆكرانیا دەكاتەوە

سیاسی
  • 10-04-2023, 18:56
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی جەختی لەسەرگرنگی گەیشتن بەچارە سەری ئاشتیانە لە ئۆكرانیا كردە وە و پەیرە وكردنی دیالۆگ وەك ڕێگەیەك بۆ كۆتاییهێنان بەم قەیرانە كە كارەساتی زۆری لێكە وتووە تەوە.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ڤلادیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كرد، لە پەیوەندییەكەدا باس لە بە پەیوەندییە دوولایەنەكانی نێوان هەردوو وڵاتەوە كرا و ڕێگاكانی پەرەپێدان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش بكات .
    لە میانی بانگەوازەكەدا سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتیانە لە ئۆكرانیا و وەرگرتنی دیالۆگ وەك ڕێگەیەك بۆ كۆتاییهێنان بەم قەیرانە كە كارەساتی زۆری لێكەوتەوە.
    لای خۆیەوە زێلێنسكی وتی : عێراق وڵاتێكی سەرەكی و گرنگە، ئەویش پەرۆش وپێداگرە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەكاندا لەسەر بنەمای ئەو گرنگییە.