ئەعرەجی لەگەڵ جێگری بەرپرسی دەزگای هەواڵگری توركیا تاوتوێی نەخشەڕێگای نێوان هەردوو وڵات و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان دەكات

ئەمنی
  • 10-04-2023, 18:05
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ موتلو تۆكا جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا نەخشەڕێگای چارەسەركردنی كێشە ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ دووشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە موتلو تۆكا جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا و شاندی ئەمنی یاوەری كرد.
    لە میانی دیدارەكەدا لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كە پێداچوونەوە بە پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی ناوچەكە كرا، هەروەها بابەتەكانی پەیوەست بە ئاسایشی هەردوو وڵات، هەروەها نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەركردنی كێشە ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان كرا.
    لای خۆیەوە توكا جەختی لەوە كردەوە كە سەردانەكەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ توركیا گرنگ و ئەرێنی بوو، خواستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا دەردەبڕێت.