ئەعرەجی: حكومەت ئارەزووی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی دۆستایەتی و هاوكاری لەگەڵ كەنەدا دەكات

سیاسی
  • 10-04-2023, 17:04
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیكردەوە كە حكومەتی عێراق ئارەزووی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی دۆستایەتی و هاوكاری و هاوبەشی لەگەڵ كەنەدا دەكات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەكەی پێشوازی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی كەنەدا لە بەغدا كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەعرەجی لەگەڵ باڵیۆزی كەنەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی، لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێی كردووە، جگە لە تاوتوێكردنی دۆسیەی كەمپی هۆلی سوری و كاردانەوەكانی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا.
    ئەعرەجی بەپێی بەیاننامەكە جەختی لەوە كردووەتەوە : كەنەدا وڵاتێكی دۆستی عێراقە بەشداریكردنی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆریش هەڵوێستێكی ڕوونی تۆماركردووە بەرامبەر بەو هێرشە تیرۆریستییە خراپەی كە عێراق تووشی بووە.