بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا لێبڕینی قیستی مانگانەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە دوابخات.
بانکی ناوەندی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"بانکی ناوەندی سەرجەم بانکەکانی پێدانی قەرزی ڕاسپاردوە بۆ دواخستنی لێبرینی قەرزی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە.
بانکەکە ئاشکراشیکرد"کە ئەم رێکارە لە چوار چێوەی ڕێنماییەکانی" محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانە .