بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی، فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە دژی بریکاری ئێستای وەزیری پەروەردە بۆ کاروباری زانستی دەرکرد.
دەستەی باڵای رووبەرووبونەوەی گەندەڵی لە دەستەی دەستپاکی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە"دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی فەرمانی بانگهێشتکردنی بریکاری ئێستای وەزیری پەروەردە بۆ کاروباری ئەکادیمی دەرکرد،بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلی (٥٠) هەزار دۆلاری ئەمریکی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"تیمەکە چوونەتە چێشتخانەیەک لە بەغدای پایتەخت کە مامەڵەکەی تێدا ئەنجامدراوە و سەیری کامێرای چێشتخانەکە کراوە و ڕووداوەکەیان وەک بەڵگەی تۆمارکراو وەرگرتووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە"کە بەهەبوونی ئەو بەڵگانە دادوەری دادگای ناوەندی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی گەندەڵی فەرمانی لێکۆڵینەوەی دەرکردوە ، بە پشتبەستن بە بڕگەی 160ی ساڵی 1983 .