بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،لیژنەی ڕۆشنبیری لە پەرلەمان، هەموارکردنەوەی یاسای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی پشتڕاستکردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"لیژنەی ڕۆشنبیری و راگەیاندن و گەشت وگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان و لە ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی هەمواری بڕگەکانی تۆڕی میدیایی عێراقی کردووە.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە، لەمیانی میوانداریکردنی"عەلی دلێمی" ڕاوێژکاری کاروباری یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەران،لە بارەگای لیژنەکە لە پەرلەمان دووپاتی کردەوە،کە یەکێک لە ئامانجەکانی لیژنەکە هەموارکردنەوەی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیە بەشێوەیەک لەگەڵ قۆناغەکانی ئێستا و داهاتوو گونجاوبێت .
ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەو بەشە هەموارکردنەوەیی کە حکومەت بۆ لیژنەکە ناردوویەتی هەموو ئەو بڕگانەی تێدا نەبووە کە پێویستە هەموار بکرێتەوە،بۆیە لیژنەکە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو هەموارکردنانەی کە پێگەی تۆڕەکە بەرز دەکاتەوە و هەموو ئەو گرفتانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت چارەسەر بکات.
ئەوەشی خستۆتەروو"کە مەیلێک هەیە بۆ پێناسەکردنی چۆنیەتی وەسف کردنی کارەکانی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکی تۆڕەکە، جگە لەوەی باس لە هەندێک مادە و بڕگە دەکات کە مانای گشتی ناڕوونە.
ڕوونیشیکردەوە کە "لیژنەکە بۆچوونی پسپۆران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانان کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی بیانخەنە ناو یاسا کەوە ، بەتایبەت ئەوانەی کە کار لەسەر جیاکردنەوەی دەسەڵات لە نێوان هەردوو دەسەڵاتدا دەکەن بە نوێنەرایەتی دەستەی ئەمینداران و بەڕێوەبردنی تۆڕ و ڕاسپاردنی پۆستەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕەکە بۆ ئەو کەسانەی کە شایەنی ئەوەن بەپێی یاسا و ئەزموون و بڕوانامە و سوپاس و سزا لەخۆدەگرن.